ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
دڵ به پیری تازه یارو ئاهه‌نگ و نه‌شئه‌ی ده‌وێ ماچی کوڵم و گه‌ردنی زه‌رد و فنجانی مه‌ی ده‌وێ هه‌روه‌کو منداڵی ساوا گڕووی له‌من گرتووه به‌زمی جاران و قه‌تارو ده‌نگی تارو نه‌ی ده‌وێ خوتخوته‌ی داوم ده‌ڵێ ده‌ی هه‌سته ئه‌و جێیه‌ی ده‌ڵێم جا قوڕی کوێ بکه‌م به‌سه‌رما باخی سێ‌و و به‌ی ده‌وێ من په‌رێشان و که‌نه‌فتم که‌وتومه به‌حری خه‌مان ئه‌و سه‌دای شمشاڵی شوان و گه‌شتی نۆڕستهی ده‌وێ هه‌رچوار ده‌ورم لێگیراوه ڕێم نیه بستێک بڕۆم ئه‌و گوڵی کوێستانه‌کان و بای شه‌ماڵ و شنه‌ی ده‌وێ داخی گه‌لم و ده‌ردی پیری که‌ساسی کردوم و ...ئه‌و نیگای گه‌رمی چاوی جوان و لێوی پڕخهندهی ده‌وێ من سه‌رم له‌رزۆکه و ده‌ستم دار عهساشم ناگرێ ئه‌و خه‌ریکی ڕاپه‌ڕینه ..سواری ئه‌سپی شهی ده‌وێ من که‌وتوومه گیانه‌ڵایه و وا ئه‌جه‌ل دهورمدهدا ئه‌و ئازادی نیشتمان و ئاسوده و ئۆخه‌ی ده‌وێ تیده‌گه‌م ڕاز و مه‌به‌ستی ...تانه‌یه بۆ لاوه‌کان تێکشکانی ناله‌باری ناکۆکی و کینه‌ی ده‌وێ پێمده‌ڵێ ( شێواو ) به‌پیریش هه‌سته با لێی ڕاکهوین زۆر په‌رێشانه وڵاتمان هه‌ڵمه‌تی ئێمه‌ی ده‌وێ چه‌ند زه‌ریفه دڵ به‌پیری ئه‌شق و ئازادی بوێ جا غوڵامی ئه‌و دڵه‌م بم ئه‌و هه‌سته جوانه‌ی ده‌وێ
ئه‌حمه‌د شێواو
صفحه قبل 1 2 3 4 5 ... 20 صفحه بعد
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار می‌گیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**